هه‌شتاو پێنج له‌سه‌دی به‌ری چه‌پی موسڵ رزگاركراوه، به‌منزیكانه ته‌واو ده‌بێت
هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی به‌رپه‌رچی خێرا ئاشكرای كرد، 85 له‌سه‌دی به‌ری چه‌پی موسڵ به‌ته‌واوی رزگاركراوه و به‌منزیكانه رزگاركردنی ته‌واوی ئه‌و به‌ره راده‌گه‌ینین.
مسته‌فا حه‌مید وته‌بێژی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچی خێرا، رایگه‌یاند، ده‌زگای دژه تیرۆر و پرۆسه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می تایبه‌ت، له پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ به‌رده‌وامن و له ئێستادا 85% به‌ری چه‌پی شاره‌كه رزگاركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌كدارانی داعش ته‌نها حه‌وت گه‌ڕه‌كیان له‌به‌ری چه‌پی موسڵ له‌به‌رده‌ستدا ماوه، به‌رزگركردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش ده‌گه‌ینه سه‌ر كه‌ناری زێی دیجله.
روونی كرده‌وه، رێكخراوی تیرۆرستی داعش چه‌كێكی ئه‌وتۆیان له‌به‌ر ده‌ست نه‌ماوه، ته‌نها كار له‌سه‌ر ناردنی خۆكوژ بۆ هه‌ردوو میحوه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌م نزیكانه هێزه عێراقییه‌كان رزگاركردنی ته‌واوی به‌ری چه‌پ راده‌گه‌یه‌نن.
payamner-
