تاران داوادەكات ڤیزا لەنێوان عێراقو ئێران نەمێنێت
حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی ئێران لەعێراق، لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێران ڕایگەیاندووە"ئێمە داواكاری خۆمان بۆ نەهێشتنی ڤیزا پێشكەش بە حكومەتی عێراق كردووە" ئێستا باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی عێراقی دەكەن.
ڕونیشیكردۆتەوە بەرپرسانی عێراق كراوەن بۆ بیرۆكەی لابردنی كۆتو بەندی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هەردوو وڵات.
باڵیۆزی ئێران لەعێراق، ئاماژەشی بەوەكردووە بە لابردنی ڤیزا، ژمارەی گەشتیاران لەنێوان هەردووڵاتدا زیاتر دەبێت.
ساڵانە بە ملیۆنان زیارەتكاری ئێرانی و عێراقی بە مەبەستی سەردانكردنی شوێنە پیرۆزە ئاینییەكانی هەردوو وڵات لەرێگای ڤیزاوە سنورەكانی هەردو وڵات تێدەپەڕێنن.
xendan -
