ڕه‌غه‌د سه‌دام حوسێن: تره‌مپ سه‌رۆكێكى جیاوازه
كچی سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى ڕ‌ژێمى به‌عس، ڕه‌تی كرده‌وه په‌یوه‌ندی به‌هیچ گرووپێ چه‌كدارى له عێراق هه‌بێت، له‌باره‌ى "دۆناڵد تره‌مپ"ـیشه‌وه، راِی ده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌رۆكێكى جیاوازه.
ڕه‌غه‌د سه‌دام حوسێن، كچى سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى به‌عس كه له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2006 له‌سێداره، له‌یه‌كه‌م دیدارى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ میدیاكانى ئه‌مریكا له دواى ڕووخانى ڕژێمه‌كه‌ى باوكى، گوتى :" بیروبۆچنى ئێمه‌له سه‌رده‌مێكى دووره‌وه دوور بووه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كشمان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانى عێراق، نییه".
ڕه‌غه‌د له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تۆڕى سی ئێن ئێن، له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكى نوێی ئه‌مریكا كه بڕیاره له 20ى مانگى داهاتووه‌وه ده‌ستبه‌كار ببێت، گوتى :" كه‌س ناتوانێت پێشبینی بكات كه تره‌مپ چی ده‌كات، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت كه جیاوازه له سه‌رۆكه‌كانى پێشووى ئه‌مریكا".
BAS NEWS-
