به‌به‌ڵگه‌وه..گه‌نده‌ڵییه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ركرده‌یه‌كی حزبى ده‌عوه ئاشكرا ده‌بێت
له به‌ڵگه‌نامه‌ى یه‌كه‌مدا كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى نه‌زاهه‌ى عێراق، فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له مانگى ئابى 2016 ده‌رچووه و ئاراسته‌ى پارێزگاى به‌غدا كراوه، تیایدا هاتووه :" دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند له دۆسێكانى ده‌ستپاكى له پارێزگاى به‌غدا، ڕۆژى 22ى 8ى 2016 بڕیاریدا لێدوانه‌كانى نوێنه‌رى یاساییتان له دۆسیه‌ی تایبه‌ت به (سه‌ڵاح سالم عه‌بدولڕه‌زاق) پارێزگارى پێشووى به‌غدا كه بڕى 2 ملیۆن دۆلارى به‌خشیوه‌ته زانكۆى ئه‌هلى (ئیمام سادق) سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زانكۆیه‌كی ئه‌هلى قازانجكهره، بڕیاریدا پارێزگارى پێشوو بانگهێشتى باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كان بكرێت".
له نووسراوێكى دیكه‌دا كه له كۆتایی مانگى 11ى 2016 ده‌رچووه، لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و دۆسێیه، له ڕاپۆرتێكدا ده‌نووسن :" لیژنه‌كه پێیوایه ئه‌و پرۆژانه‌ى له زانكۆى ئیمام صادق ئه‌نجامدراون و تێچووهكانیان گه‌شتووه‌ته نزیكه‌ى یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن دینار، لیژنه‌كه هیچ بیانوویه‌كی یاسایی نه‌دۆزییه‌وه بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن پارێزگارى پێشووه‌وه، چونكه زانكۆكه ئه‌هلییه و نابێت له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكى حكوومییه‌وه پاره‌ى بۆ خه‌رج بكرێت".
BAS NEWS-
