وەزارەتی کارەبا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان

وەزارەتی کارەبا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان


وەزارەتی کارەبای عێراق هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان و هەموو کرێکار و ئەندازیارنی دەخاتە ئامادەباشییەوە.



رۆژی شەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2016، وەزارەتی کارەبای عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، کە کاری لە پێشینەی ئەوان پێدانی کارەبایە بە نەخۆشخانە، بیرە ئاوەکان و دامودەزگا حکوومییە خزمەتگوزارییەکان.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی کارەبا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان و داوایان لێدەکات لەکاتی باران و بروسکەدا، نزیکی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا نەکەونەوە، چونکە ئەگەری پچڕانیان هەیە.



وەزارەتی کارەبای عێراق هەروەها داوای لە هەموو کارمەند، کرێکار و ئەدازیارەکانی کردووە، کە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چاکردنەی بە زووترین کاتی هێڵە پچڕاوەکان.



ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی کارەبای عێراق لە کاتێک دایە، کە باوباران و لە هەندێک شار و ناوچەشدا رەشەبایەکی بەهێز بەشێکی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
BAS NEWS-
Top