ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی پێشووی رەت دەکاتەوە

 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی پێشووی رەت دەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی پێشووی خۆی رەت دەکاتەوە و دەسەڵاتێک بە ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات.



پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەرکار لادانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی پارێزگاکانی عێراقی وەک دەسەڵاتەکانی خۆی دیاری کردبوو.



سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە چەند میدیایەکی عێراقی راگەیاندووە، کە بڕیارە نوێیەکە هەموو ئەو پارێزگایانە دەگرێتەوە، کە سەر بە حکوومەتی عێراقن (بە کەرکووکیشەوە) و لە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانن.



بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا لەسەرکار لادانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان دایە، کە ئەنجومەن بە دەنگی هەموو ئەندامانی و لەسەر داوای پێنج ئەندام، دەتوانن بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان لەسەرکار لابدەن









باسنیوز
Top