بانكی ناوه‌ندی عیراق رێژه‌ی خستنه‌بازاڕی دۆلاری زیادكرد
بانكی ناوه‌ندی عیراق ئه‌مڕۆ رێژه‌ی خستنه‌بازاڕی دۆلاری هه‌ندێك زیادكرد به‌راورد به‌دوێنێ، به‌هه‌مان نرخی پێشوو كه 1182 دیناره بۆ هه‌ر دۆلارێك.
بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 162 ملیۆن‌و 956 هه‌زارو 998 دۆلاری فرۆشتووه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌دوێنێ چوارشه‌ممه نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلار زیادیكردووه، چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی 162 ملیۆن‌و 776 هه‌زارو 462 دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه.
پرۆسه‌ی فرۆشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌به‌شداری36 بانك‌و 16 كۆمپانیای تایبه‌ت به‌هه‌واڵه‌كردنی دراو ئه‌نجامدراوه‌و نرخی هه‌ر دۆلارێكیش به 1182 دیناری عیراقی دیاریكراوه.
رۆژانه بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕی ئه‌و دۆلاره بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌ی زیادكردن ده‌یفرۆشێته بانكه‌كانی عیراق، له‌گه‌ڵ خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ناوی ئه‌و بانكانه.
xandan=-
