عێراق: پارێزگاری پێشووی دیاله بڕیاری 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو
پارێزگاری پێشووی پارێزگای دیاله له عێراق، بڕیاری 15 ساڵ زیندانیكردنی له‌لایه‌ن دداگای كه‌تن-ی به‌عقوبه‌وه بۆ ده‌ركرا، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق.
فەرمانگەی گشتیی لە دەستەی دەستپاکی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرایکرد، کە لەسەر سێ دۆسیەی جیاواز‌و بەبێ ئامادەبوونی خۆی، دادگای كه‌تن-ی به‌عقوبه، سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ، ع. ن. ب، پارێزگاری پێشووی دیالە دەرکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوه‌كه، دادگای کەتن-ی بەعقوبە سێ حوکمی جیاوازی بەبێ ئامادەبوونی خۆی بۆ (ع. ن. ب) دەرکردوه.
"دادگای کەتنی بەعقوبە بەهۆی بوونی بەڵگەو سەلماندنەکان‌و دوای تێڕوانین لەڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی‌و گوتەی نوێنەرە یاساییەکانی دیوانی پارێزگاکە، هەروەها بەبەڵگەی هەڵهاتنی تۆمەتبار لەڕووبەڕووبوونەوەی دادگا، گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکان تەواون بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتبارەکە بەپشتبەستن بە حوکمەکانی مادەی 341 و 340 و 331، ناوبراو سزادرا بەزیندایکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ هەر یەک لەو سێ دۆسیەیە." ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وا ده‌ڵێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هه‌روه‌ها باسلەوەکراوە کە ئەو دۆسیانەی پارێزگاری پێشووی دیالە-ی، عێراق پێ حوکمدراوە بریتین لە "کەمتەرخەمی‌و هەستان بەئەنجامدانی هه‌ندێك کار لەدەرەوەی دەسەڵاتەکانی خۆی کە بوەتە هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆر بەسامانی گشتی".
هه‌ر بەپێی بڕیاری دادگا دەستبەسەر هەموو موڵک و سامانی پارێزگاری پێشووی دیالەدا دەگیرێت و ڕێگریی لێ دەکرێت لەگەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق، هەروەها دادگا ماف دەداتە لایەنە زیان لێ کەوتووەکان بۆ داواکردنی قەرەبوو لەکاتێکدا کە بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت.
xandan-
