هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ داعش رانه‌كات به كافر ناوی ده‌به‌ن
رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش له كاتی شكست و پاشه‌كشه‌دا له له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، به هاوه‌ن و بۆمب و ته‌قینه‌وه په‌لاماری هاووڵاتیانی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن و به ئه‌نقه‌ست ته‌قه له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" ئه‌ندامانی هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی سڤیلی شاری موسڵ، له كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له ناو ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كوژراون".
دانیشتوانه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه كه رێكخراوی هیومهت رایتس وۆچ دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون گوتوویانه" داعش ده‌ستیكردووه به هێرشكردنه سه‌ر سڤیله‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی بڕیاره‌كانیان نه‌بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌دا پاشه‌كشه بكه‌ن بۆ رۆژئاوای شاره‌كه كه تا ئێستا له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدایه.
هه‌روه‌ها گوتوویانه" چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی شاره‌كه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاربهێنن،هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه باسی هه‌وڵه‌كانی داعش له‌و بواره‌دا ده‌كات كه له رێكه‌ی مایكرۆفۆنی مزگه‌وته‌كان و رادیۆ و ته‌نانه‌ت به رێگه‌ی چه‌كداره‌كانیان له ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌ڕۆن كافرن و به ئامانجكردنیان وه‌ك هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ره‌وایه".
له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.
k24 -
