عەبادی لەسەر گرووپەكانی حەشدی شەعبی لە سووریا ھاتە دەنگ

عەبادی لەسەر گرووپەكانی حەشدی شەعبی لە سووریا ھاتە دەنگ
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە لەنێو سووریا شەڕ دەکەن ئاگادار دەکاتەوە كە پابەندبن بە سیاسەتی حكوومەتی عێراق، ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەوان بەرپرس نین لەو گرووپانە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە گروپەکانی حەشدی شەعبی کرد، پابەندبن بە سیاسەتی حکوومەتەوە، لەبارەی دەستنەخستنە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەوە.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی زانیاری لە ھەبوونی چەند گرووپێكی حەشدی شەعبی لە سووریا عەبادی گوتی: "ئێمە بەرپرس نین لەو گرووپانەی لە سووریا شەڕ دەکەن".

حەیدەر عەبادی لەبارەی موسڵیشەوە، رەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکان وەستێنرابن.

ئەمە لە کاتێدایە، ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە رێگە لەکەس ناگرین بچێتە سووریا بۆ شەڕکردن.
k24 -
Top