واشنتۆن پۆست : پزیشکه‌کان فریا ناکه‌ون چاره‌سه‌ری برینداره‌کانی موسڵ بکه‌ن
واشنتۆن پۆست له بابه‌تێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌گه‌رچی بنکه ته‌ندروستییه‌کان و تیمه پزیشکییه گه‌ڕۆکه‌کان هه‌میشه له کاردان، به‌ڵام فریای چاره‌سه‌ری ئه‌و ژماره زۆره‌ی برینداره‌کانی شه‌ڕی موسڵ ناکه‌ون.
بابه‌ته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که بە به‌رده‌وامی برینداره‌کان که زۆربه‌یان به قه‌ناسی داعش بریندار کراون یان گوللەی تۆپ به‌ر ماڵه‌کانیان که‌وتووه، ده‌گه‌یه‌ندرێنه بنکه‌ی ته‌ندروستیی که‌مپه‌کان یان تیمه گه‌ڕۆکه‌کان و دەستبەجێ کاری فریاگوزارییان بۆ ده‌که‌ن .
له هه‌مان کاتدا ئه‌و بنکه و تیمانه‌ش به‌رپرسن له ته‌ندروستیی سەد هەزار ئاواره‌ی دیکه‌ی موسڵ که له که‌مپه‌کانن و ئه‌وانیش هه‌میشه باری له ناکاو و نه‌خۆشی گوشاری خوێن و شه‌کره و منداڵبوونیان هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێن.
د. ئه‌لتاف موسانی، به‌رپرسی نێرده‌ی عێراقی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێشتا فشار له سه‌ر بنکه تەندروستی و تیمه‌کان زیاتر بێت، چونکه به‌ره‌به‌ره هێزه عێراقییه‌کان ده‌چنه ناوچه‌کانی چڕتر له دانیشتووان و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات قوربانییانی سڤیل زیاتر بن.
ئه‌حمه‌د دووبه‌ردانی که به‌رپرسێکی ته‌ندروستییه له نه‌ینه‌وا وتوویه‌تی " ماوه‌ی چەند مانگێکه به‌رپرسانی ته‌ندروستی به هاوکاریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بنکه‌ی ته‌ندروستیی زیاتر له شاری موسڵ نزیک بکه‌نه‌وه.
ڕاپۆرته‌که‌ی واشنتۆن پۆست ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌موو برینداره‌کانی ناو موسڵ ناتوانن بگه‌نه شوێنی چاره‌سه‌رکردن.
payamner-
