داعش لە مووسڵ گازی كلۆر دژی ھێزە عێراقییەكان بەكاردەھێنێ

داعش لە مووسڵ گازی كلۆر دژی ھێزە عێراقییەكان بەكاردەھێنێ

فەرماندەیەكی دژە تیرۆری عێراق لە مووسڵ ئاشكرای دەكات، چەكدارانی داعش گازی كلۆریان دژی ھێزە عێراقییەكان بەكارھێناوە.

بەكر سایر ئەفسەری ھێزی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند: "چەكدارانی عێراق لە دوو رۆژی رابردوودا رۆكێت و تۆپی غازی كلۆری ئاراستەی گەڕەكەكانی تەمیم و نووری مووسڵ، چەند سەربازێكمان تووشی تەنگە نەفەسی بوون".

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر چەندین جار چەكدارانی داعش گازی خەردەل و ماددە قەدەغەكراوەكانی دیكەی دژی ھێزی پێشمەرگە و ھاووڵاتیان و سوپای عێراق بەكارھێناوە.
payamner-
Top