داعش داوای کشانەوە لە چەکدارە بیانییەکانی دەکات
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2016، شوورای داعش بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا داوای دروستکردنی ویلایەتی نوێ لە وڵاتانی جیهان دەکات، ئەمەش مەترسیی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتانە دروست دەکات.
داعش، کە رووبەڕووی شکتێکی گەورە بووەتەوە و هەزاران چەکداری کوژراون و هەڵاتوون، لە بەیاننامەکەدا داوای لە چەکدارە بیانییەکان کردووە عێراق و سووریا بە جێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، بۆ ”دروستکردنی ویلایەتی نوێ بە نهێنی“.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news -
