“بەغدا بۆشایی یاسایی بەهەل زانی و یاسایی حەشدی بە مەعوسم واژۆ کرد

 “بەغدا بۆشایی یاسایی بەهەل زانی و یاسایی حەشدی بە مەعوسم واژۆ کرد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، بۆشایی یاسایی لە عێراق هەیە، بۆیە ئەم بۆشاییە لە بەرژەوەندیی هەندێک لایەن یەکلا دەکرێتەوە و لەناو ئەوانەشدا یاسای حەشدی شەعبی.

نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “دوێنێ دووشەممە (20\12\2016)، فوئاد مەسعوم، سەرۆک کۆماری عێراق، یاسای حەشدی شەعبی واژۆ کرد، لە کاتێکدا هەندێک لایەنی عێراق بۆشایی یاسایی عێراقیان قۆستووەتەوە، چونکە باش دەزانن لە ساڵی 2010 ئەنجومەنی دادوەری لە عێراق نەماوە و بەربەستی یاساییان نییە، بە ئاسانی بە زۆرینەی دەنگیش لە پەرلەمان تێی دەپەڕێنن، بۆیە ئەمانەیان قۆستووەتەوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و توانییان یاساکە بە سەرۆک کۆمار عێراق واژۆ بکەن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "خۆ ئەگەر سەرۆک کۆماری عێراقیش واژۆی نەکردایە، لە ماوەی 15 ڕۆژدا دەچووە بواری جێبەجێکردنەوە، واتە واژۆکردن و نەکردنی وەک یەک بووە، بەڵام ئەوەی کرا، پەیامێک بوو کە بەغدا هیچ بەربەستێکی یاسایی لەبەردەم نییە".













باسنیوز
Top