هیومان ڕایتس ۆچ: میلیشیاكانى حه‌شد تاوانى كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، له ڕاپۆرتێكیدا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، یاساكانى جه‌نگ ڕێگه له‌وه ده‌گرێت كوشتنى به‌مه‌به‌ستى هاووڵاتى سڤیل و سه‌ربازى دیل و كه‌سانى ناجه‌نگاوه‌ڕ، ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها هاتووه :" ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن له‌و تاوانانه، به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ".
ڕێكخراوه‌كه، داواش ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌موو تاوانه گومانلێكراوه‌كان و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و دزینی ماڵى هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژییه‌كانى دیكه بكات كه هه‌ر لایه‌نێك له‌لایه‌نه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان به‌شێوه‌ى خێرا و كارا ئه‌نجامى ده‌دات، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات، ئه‌وانه‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ بن و له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌كانیان له ژێر كاریگه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بێت و پێویستیشه ده‌سه‌ڵات ژیانی شایه‌ته‌كان بپارێزێت.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ڕوانین له تۆمارى پڕ له‌ده‌ستدرێژی میلیشیاكانى پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، پێویسته فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ساسییه‌كان لێپرسینه‌وه له‌وانه بكه‌ن كه تاوانى جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن، ئاشكراشی كردووه، كه میلیشیاى "حه‌شدى جبوور" له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چوار كه‌سیان كوشتووه كه گومانى داعشبوونیان كردووه، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و چوار كوژراوه بگرنه به‌ر، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بووه، كه سوپای عێراق زۆر نزیكبوون له شوێنى تاوانه‌كه كاتێك چه‌كدارانى حه‌شدى جبوور، چوار كه‌سه‌كه‌یان كوشتووه".
BAS NEWS -
