ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رانه‌وه‌ستاوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی) فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ راوه‌ستا بێت و گوتوویه‌تی"ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له سه‌رجه‌م میحووه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه به گوێره‌ی پلانی داڕیژراوی خۆی به‌رێوه‌ده‌چێت و هیچ راوه‌ستانێك له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا نه‌بووه".
ساعدی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی به درۆخستووه‌ته‌وه كه باسیان له وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردووه و گوتوویه‌تی" داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به وردی و هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌دا بكه‌ن و له سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێكراوه‌وه زانیارییه راسته‌كان بۆ خه‌ڵكی بگوازنه‌وه نه‌ك له خۆوه بڵێن ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ راوه‌ستاوه".
ئه‌م قسانه‌ی ساعدی له وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی عێراقدایه كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه رۆژی 17/12/2016 هه‌واڵی راوه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنی هاتین نه‌ینه‌وایان بڵاوكردبووه‌وه.
پێش دوو مانگ و له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.
K24 -
