عامری: جه‌نگی موسڵ درێژه ده‌كێشێت
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای موسڵ به‌رده‌وامه، وتیشی، ئه‌و شه‌ڕه درێژه ده‌كێشێت و پێویست به كات و ئارامگرتن ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ له میحوه‌ری رۆژئاوای شاره‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
وتیشی، ئه‌و رووبه‌ری ئازاد كراوه، گه‌یشتۆته چوار هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و جه‌نگه درێژه ده‌كێشێت و پێویستی به ئارامگرتن و كات هه‌یه.
PAYAMNER -
