فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوان ئهمیرێكی داعش دهكاته ئامانج
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئەمیرێکی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شاری مووسڵ دەکوژێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد خەلفان جەرجەری، کە ئەمیرێکی داعش بوو لە مووسڵ، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە بۆردومان کراوە و کوژراوە.
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراقی رایگەیاندووە، کە ئەحمەد خەلفان جەرجەری لەگەڵ یاریدەدەرێکی بە ناوی ئەبو زەین موهاجیر لە ناوچەی عوگێدات بوون لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ، لەو کاتەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەیانی بۆردومان کرد.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
payamner-
