قۆناخی دووەمی شەڕی مووسڵ دەستپێدەکات
عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق ئاشکرایکرد، لەم یەک دوو رۆژەدا قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ رادەگەیەنرێ و ئێستاش پشتمان بە تیمە ئەندازیارییەکان بەستووە بۆ پاککردنەوەی ئەو گەڕەکانەی ئازادکراونەتەوە.
ئەسەدی گوتی: "تاکو ئێستا توانراوە، 40 گەڕەک لە کۆی 56 گەڕەکی رۆژھەڵاتی مووسڵ لە دەستی چەكدارانی داعش کۆنتڕۆڵ بکرینەوە".
17 مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی قادیمون یا نەینەوا، بە بەشداری پێشمەرگە و ھێزە عیراقییەکان دەستیپێکرد و ئەمڕۆش پێی نایە مانگی سێیەمەوە، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، توانیویانە زیانی زۆر بە چەكدارانی داعش نگەیەنن و ھێزەكانیان لە پێشڕەویدان.
payamner-
