هاوڵاتیانی موسڵ له‌سه‌ر فه‌توایه‌ك داعشێك ده‌كوژن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، چه‌كدارێكی داعش به ده‌ستی هاوڵاتیانی ناو موسڵ كوژراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌توای داوه، بۆمبارانكردنی ناوچه رزگاركراوه‌كانی به‌ری چه‌پ رێگه پێدراوه "جائیزه".
ئه‌و شانه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانمان رایانگه‌یاندوه، تیرۆرستی فه‌تواده‌ر ناوی "ئه‌بو ئه‌یوب"ه و به‌ده‌ستی هاوڵاتیانی موسڵ كوژراوه.
وتیشی، "ئه‌بو ئه‌یوب" فه‌توای بۆ چه‌كدارانی داعش ده‌ركردبوو كه بۆمبارانكردنی ناوچه رزگاركراوه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ رێگه پێدراوه.
له رێكه‌وتی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 پرۆسه‌ی رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ژێر ناوی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین" ده‌ستی پێكردوه، چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ناو شاری موسڵ رزگاركراون.
payamner-
