بانكى ناوه‌ندى: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بازرگانه چینییه نه‌كرێت
بانكى ناوه‌ندیی عێراقی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكراى كرد :" پێویسته بانكه‌كان و كۆمپانیاكانى هه‌واڵه‌كردنى پاره كه مۆڵه‌تى كاركردنیان له عێراق پێدراوه، هۆشداربن و ڕێكار به‌رامبه‌ر ZHOULING WEI كه ڕه‌گه‌زنامه‌ى چینییه و له دایكبووى 3ى حوزه‌یرانى 1968ـه، بگرنه‌به‌ر".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه هۆشدارییه‌كه له‌وه‌وه هاتووه، ئه‌و هاووڵاتییه چینییه ناوى له لیسته جیهانییه‌كاندا هاتووه(داواكراوانى نێوده‌وڵه‌تى) كه له سیستمى WORLD- CHECKـدا هه‌یه، هه‌روه‌ها هاتووه :" گرنگه نووسینگه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى دراو و هاوكارى تیرۆر له هه‌ر مامه‌ڵكردنێك له‌گه‌ڵ ناوبراو، ئاگادار بكرێته‌وه".
بانكى ناوه‌ندیی عێراق، به‌پێی یاسایه‌ك كه له 6ى ئادارى 2004 ده‌رچووه، وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا، به‌رپرسه له پارێزگاریكردن له سه‌قامگیرى نرخ و جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى نه‌ختینه، له‌وانه‌ش سیاسه‌تى فرۆشى دراو كه ڕۆژانه دانیشتن بۆ كڕین و فرۆشتنى دراوه‌كان ده‌كات.
باسنيوز
