هیومان ڕایتس ۆچ: میلیشیاكانی عیراقی به‌به‌رچاوی سوپاوه و بە دڕەندەترین شێوە چوار هاوڵاتی سڤیل گوللە باران دەكەن
رێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆ 18ی كانوونی یه‌كه‌م لهڕاپۆرتێكدا رایگه‌یاند "دانیشتوانی گوندی (شهیالات ئه‌ل ئیمام) ووتویانه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ناو گونده‌كه بوون كاتێ میلیشیای حه‌شدی جبوور چوار پیاوه‌كه‌یان كوشتووه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاون و هیچ شتێكیان نه‌كردووه بۆ وه‌ستاندنیان له‌كاتێكدا به‌به‌رچاویانه‌وه میلیشیای حه‌شدی جبوور لانیكه‌م كه‌سێكیان كوشتووه."
رێكخراوه‌كه ڕونیكردۆتهوه، ئه‌و چواركه‌سه له رۆژی 29ی مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشه‌وه كوژراون و كوشتنی به‌ندكراوان له‌كاتی شه‌ڕدا تاوانی جه‌نگه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری خێڵه سوننه‌كان، له‌نێوانیشیاندا حه‌شدی جبوور، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربه حكومه‌تی عیراقن كه هاوشانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق ده‌جه‌نگن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له موسڵ و ده‌وروبه‌ری.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانهوه، لامتا فه‌قیه، جێگری به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ، ده‌ڵێت "پێویسته سوپای عیراق ده‌ستوه‌ربدات بۆ وه‌ستاندنی میلیشیاكان له‌وه‌ی پێشێلكاری له‌دژی خه‌ڵكی سڤیل و كه‌سانی دیلكراو ئه‌نجامبده‌ن، نه‌ك ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستن و پێویسته سزای ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه بده‌ن كه پێشێلكاری ئه‌نجامده‌ده‌ن".
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر، رێكخراوه‌كه رۆژی 11ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی گوندی شهیالات ئه‌لئیمام-ی كردووه، كه ده‌كه‌وێته 70 كیلۆمه‌تر له باشوروی موسڵه‌وه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
دانیشتوانی گونده‌كه رایانگه‌یاندووه "رۆژی 29ی تشرینی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له گونده‌كه كشانه‌وه و فیرقه‌یه‌كی ته‌واوی سوپا و هێزه‌كانی میلیشیاكان به لانیكه‌م 15 ئۆتۆمبێله‌وه هاتونه‌ته ناو گونده‌كه‌وه و نزیكه‌ی 50 خێزانی ناو گونده‌كه‌ش هه‌ڵهاتوون".
به‌وته‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شدی جبوور هه‌موو ده‌موچاویان داپۆشیوه.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی كوژراون ناوی عه‌بدولعه‌زیزه و خه‌ڵكی گونده‌كه بووه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی مو‌سا و سه‌عد، كه كوڕ و باوكن، خه‌ڵكی ناوچه‌ی گوندی حاجی عه‌لی- ن و پێش حه‌وت مانگ به‌هۆی شه‌رێكه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كیان بۆ گوندی شهیالات ئه‌لئیمام ههلهاتوون و له‌ناو قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاواره‌دا ژیاون.
فه‌قیه، وتی "به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی پیشێلكاری كه میلیشیاكانی سه‌ربه حكومه‌تی عیراق ئه‌نجامیانداوه، زۆر گرنكه سوپای عیراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه پێشێلكارییان كردووه و یاساكانی شه‌ڕیان شكاندووه ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ببنه‌وه."
خه‌ندان
