عێراق بە دوای ئێسک و پروسکی کوژراوەکانی کوێت و ئێراندا دەگەڕێت
لە راگەیەندراوێکدا، کە وەزارەتی بەرگریی عێراقی لە پەیجی تایبەتیی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داوا لە هاوولاتییانی عێراقی دەکات، هەر زانیارییەکیان لەبارەی ئێسک و پروسکی ئەو سەربازانە یاخود موڵک و ماڵی کوێتییەکان هەیە، حکوومەتی عێراقی ئاگادار بکەنەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراقی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەر کەسێک زانیارییەک بە حکوومەتی عێراقی بدات، ئەوا ”پاداشتی دارایی“ وەردەگرێت.
لە ساڵی 1980 تا 1988، هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران شەڕێکی سەختیان بەرامبەر یەک ئەنجام دا و بووە هۆی کوژرانی نزیکەی ملیۆن سەرباز و هاووڵاتیی هەردوو وڵات.
لە ساڵی 1989 عێراق هێرشی کردە سەر کوێت و بۆ ماوەیەک ئەو وڵاتەی داگیر کرد، دواتر بەهۆی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی بیابانی وڵاتانی ئەمریکا،بەریتانیا، سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی و ئیسلامی، کۆتایی بە داگیرکاریی عێراق لە کوێت هێنرا.
باسنيوز
