داعش دوو بڕیاری سەیر لەبارەی نوێژی هەینییەوە دەدات

داعش دوو بڕیاری سەیر لەبارەی نوێژی هەینییەوە دەدات
رێکخراوی توندڕەوی داعش دوو بڕیاری سەیر لەبارەی نوێژی هەیییەوە دەدات و هەڕەشە لە هاووڵاتییانی مووسڵ دەکات.



بەپێی زانیارییەکان، چەکدرانی داعش بە هاووڵاتییانی مووسڵ‌یان راگەیاندووە، کە هەر کەسێک نەچێتە نوێژی هەینی، ئەوا 30 جەڵدەی لێ دەدرێت.



ئامانج لەو هەوڵەی داعش پاراستنی سەرکردەکانییەتی لە بۆردومانەکان، کە دەیەوێ هاووڵاتییان لە شوێنێک کۆ بکاتەوە، تا وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنێت، هەروەها پارە و سەرانە بە ناوی هاوکاریی لە نوێژخوێنان کۆ دەکاتەوە.



سەرچاوەیەک لە ناو شاری مووسڵەوە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە داعش ژمارەیەک چەکداری لە پێش دەرگای هەموو مزگەوتەکانی شارەکە داناوە و نوێژخوێنان بە وردی دەپشکنن.



هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، چەکدارەکانی داعش دەستبەسەر قەڵەم و کاتژمێری دەستیی هاووڵاتییاندا دەگرن، چونکە ترسیان لە وێنەگرتنی سەرکردەکانیان هەیە، کە بەهۆی کامێرای پێشکەوتوو لە ناو قەڵەم و کاتژمێری دەستی وێنە دەگیرێن.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news -
Top