ئەمەریکا: دەبێ عێراق لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران پاکبکرێتەوە

ئەمەریکا: دەبێ عێراق لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران پاکبکرێتەوە
بەپێی هەندێ زانیاری کە لە سەرچاوەی دیبلۆماسی لە ئاستی باڵای ئیدارەدانی ئەمریکا لە واشنتۆن لەم ڕۆژانە بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە کە بەم نزیکانە تیرۆرستانی داعش لە عێراق دەردەکرێن، هەروەها بەرپرسانی ئەمریکاش لە دەزگای هەواڵگری و ناوخۆ و دەرەوە و لێژنە ئەمنیەکانی کۆنگرێس چاویان بە هەندێک سیاسەتمەداری عێراقی کەوتووە لە هەموو پێکهاتەکان، لە هەندێ کات و شوێنی “هولێر – لەندەن – بەغدا – عەمان” پێیان راگەیاندون کە دەبێ عێراق لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران پاکبکرێتەوە، چونکە ئەو میلیشیایانە سەرجاوەی تەنگژەو شەڕو ئاشوبن و هەروەها سەرچاوەی ناسەقامگیری سیاسین لەعێراقدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان دروستکردنی هەرێمێکی سوننە لە عێراق کە لە بواری ئابوری و بازرگانی دەرەوە دەسەلاتی دەبێت و هەروەها لەژێر دەسەڵاتی فیدرالیدا دەبێ لە بەغدا، کە مەرجی سەرەکین بۆ بەهێزکردنی دەسەڵات لە عێراق و پاککردنەوەی خاکی ئەو وڵاتە لە گروپە تیرۆرستییەکان بەتایبەتی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران کە بە فەرمانی ئەو وڵاتە دەجولێنەوە.
هەروەها واشنتۆن هۆشداری داوەتە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی عێراق کە دەبێت کێشەکانیان لە نێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن و هیچ کێشەیەکی سیاسی و کەسیان لە نێواندا نەمێنێ، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیەکانیان تێبگەن و وڵاتێک دروست بکەن کە تێیدا بژین.
زانیارییەکان باسییان لەوەش کردووە کە ئەمریکا پشتگیری لە حەیدەر عەبادی دەکات وەکو سەرۆکی حکومەت کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات، هەروەها هۆشداریش دەدرێتە ئێران کە بگەڕێتەوە سەر سنووری پێش ٢٠٠٣، لە هەموو ئاستەکانی کارکردنیدا کە تەنها دەتوانێ لە ڕێی دیبلۆماسیەوە لەگەڵ عێراق هەماهەنگی هەبێت.
بەڕای چاودێرێکی سیاسی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بۆ ڕێگە خۆشکردنە بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ کیشەیەک لەگەل عێراق بتوانێ زۆر بە ئاسانی سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیێنێ.






rhewal
Top