عەرەب ئەلجەدید: سووریا سێ داواکاری لە عێراق هەیە

عەرەب ئەلجەدید: سووریا سێ داواکاری لە عێراق هەیە

ڕۆژنامەی عەرەب ئەلجەدیدی کوێتی ڕایگەیاند شاندێکی ئەمنی رڕژێمی بەشار ئەسەد بە نهێنی سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە و سێ داواکاریان لە بەرپرسانی عێراقی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە یەکێک لە وەزیرەکانی کابینەی حەیدەر عەبادی کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رڕایگەیاندووە شاندی ڕژێمی سووریا لە ئەفسەرێکی پلە بەرزی سەربازی و چەند ئەفسەرێکی هەواڵگێری پێکهاتووە و لە هوتێلێکی نزیک دەڤەری سەوز نیشتەجێکراون.

بەپێی سەرچاوەکە ئەو شاندە چاوی کەوتووە بە سەرکردە جیاکانی حەشدی شەعبی و کەسایەتیە ئاینیە شیعەکان و چەند بەرپرسێکی سوپای عێراق، هەروەها چەند کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئێرانیش لە دانوستانەکاندا بەشداریان کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە شاندی سووری چەند داواکاریەکی هەبووە لەوانە، بەشداریپێکردنی حەشدی شەعبی بو شەرەکانی دێرەزور و ڕەققە لەناو خاکی سووریا، هەروەها شاندەکە پێشنیاری پێکهێنانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراوی نێوان هەردوو وڵاتدا کردووە، سەرباری ئەوەی داوای ڕادەستکردنی چەند کەسایەتییەکی ئوپوزسیونی سووریان کردووە کە هاتوچوو نێوان هەولێر و ئیستەنبولدا دەکەن.
payamner-
Top