میلیشیایه‌كانی مالیكی هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه له خه‌ڵكی باشوری عێراق ده‌ده‌ن
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی جه‌دید بڵاوی كرده‌وه، نوری مالیكی جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق میلیشاكانی خۆی هان داوه، تۆڵه بكه‌نه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تیان پێكرد، وتیشی، ئه‌و میلیشیایه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه، "شه‌قامی عێراق به خوێنیان بۆیه ده‌كات".
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وته‌ی رابه‌ری میلیشیای حزبوڵای عێراق، "واسق به‌تات" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له ئهتهرنێت بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ڵێت، ئه‌و خۆپشاندانه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له پارێزگاكانی باشور دژی مالیكی ئه‌نجامدراوه، جێگه‌ی قه‌بول كردن نییه، به‌تایبه‌ت خۆپیشانده‌ران سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نه‌بوون، بهبهلتهجی وه‌سفی كردن.
داوای له حكومه‌ت كرد، لێپرسینه‌وه له خۆپیشانده‌ران بكات، به‌تایبه‌ت كاتێك ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند ده‌ستی له‌م خهپیشاندانانه نه‌بووه، وتیشی، ئه‌و خهپیشاندهرانه له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه هان دراون و به‌عسین یان داعشن، بۆیه به‌خوێنی ئه‌وان شه‌قامی عێراق بۆیه ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، مالیكی هێمایه‌كه له هێمایه‌كانی شیعه و نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر، داواشی له‌وانه كرد كه نوری مالیكی به "نوری سپایكه‌ر" وه‌سف ده‌كه‌ن، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له پرۆسه‌ی سیاسی كردوه به هه‌مان شت وه‌سف بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان رووداوی سپایكه‌ر به‌شداریان كردوه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی باشووری عێراق لە سەردانی نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ شارەکانیان ناڕازین و بە سەرچاوەی گەندەڵی و نەھامەتییەکانی عێراقی دەزانن.
پێشتر ھاووڵاتییانی دانیشتووی پارێزگای زیقار، بە ھەڵواسینی لافیتە و درووشمی دژ بە مالیکی دژایەتی خۆیان بۆ سەردانی سەرۆکی ئیتیتلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی بۆ پارێزگاکەیان دەربڕی.
لە لافیتەکاندا نوسراوە" خەڵکی زیقار کوشتاری سبایکەر و زیندانی بادووش و کۆمەڵکوژییەکانی تەلەعفەر، بەشیر، شنگال، مووسڵ و تکریتیان بیر مالیکی ھێناوەتەوە و یەکێک لە ھاووڵاتیان بە نەعلەی پێی لە وێنەی مالکی دەدا و نەیارێتی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە مالیکی دەردەبڕی".
خەڵکی پارێزگای میسان بە ھەمان شێوەی پارێزگای زیقار بە ھاتنی مالیکی بۆ پارێزگاکەیان کاردانەوەیان نواند و تاکە نەعلیان بە رووی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مالیکیدا بەرزکردبووە و دژی سەردانەکەی ھاتنە سەر شەقامەکان
payamner-
