موسڵ... له‌به‌ری چه‌پ پاسی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌ستی به‌كار كرده‌وه
رادیۆی سه‌وا بڵاوی كرده‌وه، له ناوچه‌كانی به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كه له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاركراون، ورده‌ورده ژیان سروشتی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و ته‌كسی و پاسی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرده‌وه.
وتیشی، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستی پێكردوه، له شه‌قامه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا ته‌نیا ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان و ئه‌مبولانسه‌كان هاتوچوویان ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیان وه‌رگرت، یه‌كه‌م پاسی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و ته‌كسی دووباره ده‌ستیان به‌كاره‌كان كرده‌وه.
هاوڵاتیانی موسڵ له‌ناو پاسی گواستنه‌وه‌دا له‌نێوان گۆگجه‌لی و گه‌ڕه‌كی قاهیره له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، ستایشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیان كرد و ئاسایش و ئارامیان بۆ فه‌راهه‌م كردون، هه‌روه‌ها ئاسانكاریان كردوه خه‌ڵكی بچێته بازاڕه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌یانه‌وێ بچن.
به‌ڵام هاوڵاتیان باسیان له كه‌می خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كییه‌كان كرد و داوایان له حكومه‌ت كرد، په‌له بكات له دابینكردنی كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
payamner-
