داعش لە قەزای حەویجە 28 کەسی لەسێدارە دا
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە پۆلسی کەرکووکەوە بە ئاژانسی (باسنیوز) گەیشتوون، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، هەڵمەتێکی لەسێدارەدانی لە حەویجە دەست پێ کردووە.
سەربازانی سوپا و دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی (سەحوە)ی پێشوو لەسێدارە دەدات.
زیانیارییەکان باس لەوە دەکەن پرۆسەکە لەناو حەویجە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا 25 کەس لەسێدارە دراون.
داعش لە ناوچەی (ڕەشاد)یش سێ گەنجی لەسێدارە داوە کە هەوڵیان داوە هەڵبێن.
قەزای حەویجە یەکێک لە قەزاکانی سەر بە کەرکووکە کە لەلایەن ڕێکخراوی توندڕەوی داعشەوە کۆنترۆڵ داگیر کراوە و بڕیار بوو، پرۆسەی ئازادکردنی بکەوێتە پێش مووسڵەوە، بەلام بەهۆی کێشە نێوان هێزە عێراقی و هاوپەیمانەکان ئەم پرۆسەیە دوا کەوت و ئێستا زیاتر لە سێ هەزار چەکداری داعشی تێدایە.
bas news -
