ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی ڕاگه‌یاندنى داعش و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌دا گیرا
خانه‌ى میدیاى جه‌نگ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵرى سه‌ربازى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى فیرقه‌ى 16 له‌ناوچه‌ى شه‌لالات، نزیك ئه‌كادیمیای پۆلیس، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر باره‌گاى په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رنامه و میدیاى سه‌ر به داعش.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه له باره‌گاكه‌دا چه‌ندین شاشه‌ى چاودێری گونده‌كانى باكوور و هێڵى به‌رگرى مووسڵى تیادا بووه، ئه‌وه جگه له ژوورى په‌یوه‌ندییه‌كان كه هه‌شت وێستگه‌ی په‌یوه‌ندی له‌ناو ئۆتۆمبیل ، ئامێری په‌یوه‌ندی (50 دانه)، ئامێری بانگه‌واز (3 دانه) ، ئامێری بێته‌لى مۆتۆریلا (20 دانه)، ئامێری بێته‌یلى ITT (8 دانه) و دوو كۆمپیوته‌ر، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكى زۆر له به‌ڵگه‌نامه.
bas news -
