عه‌بادى یاسایه‌كی سه‌رده‌مى پاشایه‌تى زیندوو ده‌كاته‌وه
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه، كه تیایدا عه‌بادى جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌دواداچوونى ڕێكاره‌كان كه له كۆبوونه‌وه‌كانى پێشووى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕیاریان داوه و په‌یوه‌ستن به ڕۆڵى چاودێری و پشكنین و ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، فه‌رمانی داوه به پێداچوونه به یاسای (ئه‌مه‌ت له كوێ بوو) كه له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ده‌ركراوه، هه‌روه‌ها فه‌رمانى داوه به ئاشكراكردنى زیادبوونى قه‌باره‌ى سامانى به‌شێك له به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى ده‌ستپاكییه‌وه كه بۆ دادگاكان به‌رزكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو بدرێته ئه‌نجوومه‌نى باڵاى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
bas news -
