پارێزگارى به‌غدا: شێوازى كلاسیكی شكستیهێنا و به كامێرا چاودێری ده‌كه‌ین
عه‌لى تمێمى، پارێزگارى به‌غدا، له‌كاتى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى حكوومه‌ت، ڕای گه‌یاند :" سه‌ربارى ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى ده‌خرایه به‌رده‌ممان، به‌ڵام توانیمان بهرئهركى خۆمان هه‌ستین و پرۆژه‌كه ئه‌نجام بده‌ین".
ئامانج له پرۆژه‌كه پاراستنى خوێنى دانیشتووانى شاره‌كه‌یه له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستى، گوتیشی :" ئه‌م پرۆژه‌یه هاوكار ده‌بێت له درووستكردنى ئاسایشی زیاتر له ڕێگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاوه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى شێوازى كلاسیكی شكستیهێنا".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پرۆژه‌كه به كوالییهتییهكى زۆر به‌رزى جیهانى ئه‌نجام دراوه، به گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى چاودێریش له به‌غدا داده‌نرێت، كه به‌دڵنیاییه‌وه هاریكار ده‌بێت بۆ گه‌یاندنى زانیارى ورد به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ئامانجى ڕێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى.
bas news -
