هێرشه‌كان بۆ سه‌ر مالیكی فراوان ده‌بن و به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا كه هاوكات جێگرى سه‌رۆك كۆماره، له چه‌ندین دۆسیه‌دا تۆمه‌تبار كراوه، ئاشكراشی ده‌كات، مدحه‌ت مه‌حموود، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، كێشه‌كانى په‌رده‌پۆش كردووه.
جۆزێف سڵیوا، نوێنه‌رى مه‌سیحییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" نوورى مالیكی، كه له دوو كابینه‌ى پێشوودا سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو، له چه‌ندین دۆسیه‌دا تۆمه‌تبار كراوه، وه‌ك دۆسیه‌ی ده‌ستپاكى و دادوه‌رى، به‌ڵام مدحه‌ت مه‌حموود، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باى دادوه‌رى، ئه‌و دۆسیانه‌ى بۆ په‌رده‌پۆش كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر، داواى گۆڕینی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رییان كرد، گوتیشی :" مدحه‌ت مه‌حموود ده‌توانێت سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار بكات و دادگاییم بكات، به‌ڵام من دڵنیام له زانیارییه‌كانم".
نوورى مالیكی، له 200 تا 2014 سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ بوو، له چه‌ندین دۆسیه‌دا تۆمه‌تبار كرا، پێش ئه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌مى كۆتایی پێبێت، به‌شێك له عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه تاوانى سپایكه‌ر ئه‌نجامدرا، كه تیایدا داعش زیاتر له 1700 گه‌نجى شیعهمهزههبى گولـله‌باران كرد.
bas news -
