شاندێكی سه‌ربازی وهه‌واڵگری سووریا به نهێنی له به‌غدان
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شانده سه‌ربازییه‌كه‌ی سووریا له ئه‌فسه‌رێكی سوپا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری سووریا پێكهاتوون،له‌و پێنج رۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پیاوانی ئاینی و نوێنه‌ری مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ئه‌نجامداوه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقیش كۆبوونه‌وه‌یان كردووه.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له به‌شێك له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی شانده هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كه‌ی سوریادا،دوو كارمه‌ندی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا به‌شدارییان كردووه،زۆربه‌ی ئه‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنانه‌ی شانده‌كه‌ش یان له ماڵی به‌رپرسه عێراقییه‌كان بووه، یان له‌و هوتێله‌ی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی سوریای تێدا ماونه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی عێراقی له باره‌ی ئامانجی سه‌ردانی ئه‌و شانده سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به میدیا عێراقییه‌كانی گوتووه" تا ئێستا به فه‌رمی روون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و شانده بۆچی له‌م كاته‌دا هاتوونه‌ته به‌غدا، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌سته به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌توانرێت له‌و به‌رپرسه عێراقییانه‌وه زانیارییه‌كان ئاشكرا بكرێن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده سوورییه‌دا كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه"
به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به شێوه‌ی فه‌رمی و تایبه‌تی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌ی سووریادا هه‌بووبێت،به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
k24 -
