ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ 100 هه‌زاری تێپه‌ڕاند
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێشوازییان له 2470 ئاواره له ناوچه‌كانی به‌شی چه‌پی موسڵ، قه‌راج، حه‌ویجه، تلكێف، كه‌نعوس و تل عه‌بته‌یان كرد و بۆ كه‌مپه‌كانی جه‌دعه و فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره له پارێزگای نه‌ینه‌واو و كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه و حه‌سەن شام له هه‌ولێر و كه‌مپی قیماوه لە دهۆك و كه‌مپی له‌یلان له كه‌ركوك گواستراونه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و پشتگیری هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاند نزیکەی ١٣ ھەزار ئاواره لە ماوەی ئه‌م چەند ھەفتەی دوایی بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە.
دەرباز محەمەد، ئاماژەی بۆ به‌وەشدا، رۆژانە تێکڕای ئاوارەبوون دەگاتە دوو ھەزار کەس و 70% ئەو ئاوارانەش بەره‌و ھەرێمی کوردستان ھاتوون.
k24 -
