هه‌ر چه‌كدارێك رایكردبێ ژنه‌كه‌ی ماره ده‌كرێ
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی شاری موسڵ له‌و باره‌یه‌وه زانیاری‌یان به میدیا عێراقییه‌كانداوه و گوتوویانه" داعش بڕیارێكی نوێی بۆ هاوسه‌ری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی ده‌ركردووه كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌ڵاتوون و ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان جێهێشتووه و رایانكردووه، بڕیاره‌كه مۆڵه‌ت ده‌دات به ماره‌كردنه‌وه‌ی ژنی ئه‌و كه‌سانه له كه‌سێكی دیكه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه" ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن دادگای به ناو دادگای شه‌رعی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش ده‌ركراوه و مۆڵه‌تی ماره‌كردنه‌وه‌ی ژنی چه‌كدار و لایه‌نگره هه‌ڵاتووه‌كانیداوه".
ئه‌و بڕیاره‌ی چه‌كدارانی داعش به ناوی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و ته‌كفیركردنی هه‌ڵاتووه‌كان ره‌وایه‌تی پێدراوه و ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كه په‌نا بۆ ماره‌كردنه‌وه‌ی ژنی چه‌كداره‌كانی پێشووی خۆیان ببه‌ن.
داعش رێكخراوێكه له رابردوودا به‌هۆی "جیهادی نیكاح" ده‌ستی چه‌كداره‌كانی ئاوه‌ڵاكرد تا كچان و ژنانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ماره بكه‌ن و به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر چوونی چه‌كداره‌كان بۆ ناو ئه‌و رێكخراوه ئاشكرا كردووه، یه‌كێك له پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی توندڕه‌وه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌و رێكخراوه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م بڕیارانه‌ی داعش له كاتێكدایه له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
k24 -
