بە دووری 2 کیلۆمەتر لە ناوچەی شەڕەوە، ھاووڵاتییەکی شاری مووسڵ دوای ئازادکردنەوەی گەڕەکەکەیان دووبارە ژیانیێکی نوێی لەگەڵ نەمام و گوڵەکانی دەستپێکردەوەو دەڵێت: "لەکاتی حکومڕانی داعش لە مووسڵ نەیتوانیوە بە ئارەزووی خۆی بچێتە نەمامگەکەیی و خزمەتی گوڵەکانی بکات. ئێستا دوای چەند رۆژێک لە ئازادکردنەوەی گەڕەکەکەیان دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ شوێنەکەی خۆی و ژیانێکی نوێی لەگەڵ گوڵ و نەمامەکانی دەستپێکردووەتەوە.
ئەو باخەوانە "خەڵك كە گوڵ دەبینن واتا ژیان منیش ھەوڵدەدەم بەپێی توانا ئەوەی داعش تێكیداوە لە باخەكەم چاكی بكەمەوە، بەھاوكاری دۆستانی سرووشت ئەو رووەكانەی بەھۆی شەڕەوە لەناوچوون دەیانڕوێنینەوە".
k4 -