شه‌ڕ ده‌گاته ناو دڵی داعش
عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری عێراقی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: هێزه عێراقییه‌كان تا ئێستا 32 گه‌ڕه‌كی به‌ری ده‌سته چه‌پی شاری موسڵیان به ته‌واوی كۆنترۆڵكردووه و به‌ره‌و 3 گه‌ڕه‌كی دیكه‌ش پێشڕه‌وییان كردووه و چوونه‌ته ناو ئه‌و گهڕهكانهشهوه،به‌و ده‌ره‌نجامه‌ش كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی شاره‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و ئیستا ته‌نها 6 گه‌ڕه‌ك ماوه له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق هه‌روه‌ها گووتی" هێزه‌كانمان توانیوویانه به‌ش و ناوچه‌ی گه‌وره و گرنگ و مه‌ترسیدار له به‌ری ده‌سته چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن،ئێستا ته‌نها 6 گه‌ڕه‌ك له‌و به‌ره‌ی شاره‌كه ماوه و به‌و زووانه ئازادیان ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا راده‌گه‌یه‌نین.
فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق ئه‌وه‌شی گوتووه" ئێستا پرده‌كانی موسڵ كه هه‌ر دوو به‌ری شاره‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ته‌نها كیلۆمه‌ترێك تا دوو كیلۆمه‌تر له هێزه‌كانمانه‌وه دوورن و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به به‌رده‌وامی گردبوونه‌وه‌ی چه‌كداران و مۆڵگه‌كانیان له به‌ری ده‌سته چه‌پی شاره‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئه‌لساعدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له‌م نزیكانه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی(هاتین نه‌ینه‌وا) له چوارچێوه‌ی پلانی نوێی سه‌ربازی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دیاریكراوه به‌ره‌ی نوێی جه‌نگ به خۆیه‌وه ده‌بینێت،به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه نوێیه‌ش چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی داعش تێكده‌شكێنرێت كه خۆی له خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی شاره‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه كه داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت.
ئه‌م قسانه‌ی ساعدی له كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی دژه تیرۆر توانییان گه‌ڕه‌كی نوور له به‌ری ده‌سته چه‌پی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و له ده‌ست چه‌كداره‌كانی داعشی ده‌ربهێنن.
به‌ری ده‌سته چه‌پی شاری موسڵ كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه و نزیكه‌ی مانگێكه شه‌ڕ له‌و به‌ره‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت،زۆربه‌ی دامه‌زراوه سیادییه گرنگه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دان به پێچه‌وانه‌ی به‌ری ده‌سته راستی شاره‌كه كه زۆربه‌ی له سه‌ده‌ی رابردوودا كراوه دارستان و باخ و بیستان.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 32 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.
k24 -
