مەکگۆرک :داعش لەناو مووسڵ گەمارۆ دراون و ھیچ ھاوکارییەکی سەربازیان بەدەست ناگات
برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، رایگەیاند کە ئێستا چەکدارانی داعش لەنێو شاری مووسڵ گەمارۆ دراون و ناتوانن ھیچ ھاوکارییەکی سەربازیان لە سووریاوە بەدەست بگات.
ھەروەھا نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەشەڕی مووسڵ، ھێزەکانی ھاوپەیمانان زیاتر لە 500 ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ئەو شارە ئەنجامداوە و زیاتر لە 100 ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاندووە و زیاتر لە 100 تونێلیشیان تێکداوە.
payamner -
