لە دوەم رۆژی کۆنفرانسی لێوردەیی و پێکەوەژیان بەپێشکەشکردنی چەند پانێڵێک و خستنەڕوی چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک کۆتایی بەکۆنفرانسەکە.
درێژی کردنەوەی باری نائاسایی به ٢٨٨دەنگی ئەرێنی و ٣٢دەنگی دژ، پەسەند کرا و ماوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی فەڕەنساش لەخۆ دەگرێت.
دوای هێرشه تیرۆریستییەکانی ی ١٣نۆڤەمبەری ساڵی٢٠١٥ که ١٣٠کوژراوی لێکەوتەوه، ئەم وڵاته باری نائاسایی راگەیاندووه و تاکو ئێستا پێنج جار درێژ کراوەتەوه.
باری نائاسایی له فەڕەنسا، رێگه به دەستگیرکردن له ماڵەوه، کۆنتڕۆڵی ناسنامه، پشکنینی جانتا و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی کەسی و داخستنی شوێنی کۆبوونەوەکان دەدات.
درێژ کردنەوەی باری نائاسایی دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی سێنای فەڕەنساش پەسەند بکرێت.
papayamner -
