کوێت بە بڕی ٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی خەڵکی موسڵ دەکات
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی میرنشینی کوێتی کرد لە بەرامبەر بەخشینی ٥ملیۆن دۆلار وەک ھاوکاری بۆ فریاکەوتنی تەندروستیی خەڵکی شاری موسڵ.
ڕێکخراوەکە دەڵێت: " ئەو ھاوکارییە مرۆییە بۆ گرنگی پێدانی تەندروستیی خەڵکی موسڵ زۆر پێویستە و لەکاتی خۆیدایە."
ھەروەھا باڵیۆز "جەمال ئەلغونەیم" نوێنەری ھەمیشەیی کوێت لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە جنێڤ ڕایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێ لە ئێش و ئازاری خەڵکی موسڵ کەم بکەینەوە کە لە بارودۆخێکی دژواردا دەژین و زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەری تەندروستییە."
payamner-
