له شارهێكی عێراقی 38 گه‌ڕه‌ك له داعش رزگاركران
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانى عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانیان له‌سه‌رتاى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه كه له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردوو ده‌ستى پێكرد، توانیویانه 38 گه‌ڕه‌ك له ناو شارى مووسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌ده‌ستى داعشى ده‌ربهێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 11ى 12ى 2016 فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا، ڕاىگه‌یاند: هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراق له میحوه‌رى خۆرهه‌ڵاتى شارى مووسڵ، قوناغى یه‌كه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وایان به كۆنترۆڵكردنى 38 گه‌ڕه‌كى شاره‌كه، كۆتایی پێهێنا و ئاماژه‌ش به‌وه‌دا، كه له شه‌ڕه‌كانى ئه‌مڕۆدا 27 چه‌كدارى داعشیان كوشتووه و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكهوانیشیان خسته‌خواره‌وه، هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان، پووچه‌ڵ كرده‌وه.
له‌باره‌ى میحوه‌رى ئه‌و فهرمانهدهیه، گوتى : له‌و میحوه‌ری خۆرئاوا، هێزه‌كان ده‌ستیانكردووه به قۆناغى شه‌شه‌م و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌لعه‌فه‌ر پێشڕه‌وییان كرد، توانرا سێ گوندیش ڕزگار بكه‌ن.
payamner-
