سۆمەرییە: حزبی دەعوە لەسەر مالیکی ھەڕەشەی شەڕ دەکات
دوای ئەوەی لە باشووری عێراق لە دژی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق خۆپێشاندانی بەرفراوان ئەنجام دران و چەندین دروشمی جۆراوجور لەدژی گوترانەوە، حزبی دەعوەی عێراقی لایەنێک بە ھاندەری خۆپێشاندەران دەزانێت و ھەڕەشەی دووبارەکردنەوەی شەڕ دەکات.
کەناڵی "سۆمەرییە" لێدوانێکی "عەباس ئەلموسەوی" ڕاویژکاری ڕاگەیاندنی نووری مالیکی بڵاو کردەوە کە ڕایگەیاندبوو، ئەو خۆپیشاندانانەی لە باشووری عێراق لەدژی مالیکی بەرێوەچوون خۆڕسک نەبوون و دەستی لایەنێکی سیاسیی لەپشتەوە بووە و مەبەست لێی کوشتنی سیاسی و جەستەیی مالیکی بووە ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ئەندامانی ئەو لایەنە لە ڕێگەی خۆپیشاندەرانەوە دەیانویست مالیکی بکوژن و ئەم خۆپیشاندانە لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکخڕابوو.
لەلایەکی دیکەوە، حزبی دەعوەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو ھێرشانەی کرد کە بو سەر مالیکی کراون و ڕایگەیاندووە چەند کەسێکی دەرچوو لە یاسا کە سەر بە کوتلەیەکی سیاسیی ناسراو و ئاژاوەگێڕ لەپشت ئەم خۆپیشاندانەوە بوون. بەیاننامەکە ھوشداری داوە لە دووبارەکردنەوەی ئوپەراسیۆنی "سەولەت ئەلفورسان" لە دژی ئەوکەسانە و ڕایگەیاندووە: "دەرچووان لە یاسا ڕووبەڕووی سەولەت ئەلفورسان دەبن بە پشتیوانیی خوا و خەڵکی بەسرا و فەیحا بەرگری لە ناوچەکانیان دەکەن و تاوانباران دەردەکەن.
چاودیران پێیان وایە ئەمە سەرەتایەکی تازەیە بۆ دووبارە ئەنجامدانی کرداری چەکداری لەنێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدر و چەکدارانی سەربە حزبی دەعوە و بەکارھێنانی سوپا و پولیس لەلایەن دەعوەوە لەدژی سەدر.
payamner-
