خامنەیی بۆ عەمار حەکیم: نابێ متمانە بە ئەمریکا بکەن بەڵكو دەبێ تەنیا متمانە بە ئێران هەبێ

 خامنەیی بۆ عەمار حەکیم: نابێ متمانە بە ئەمریکا بکەن بەڵكو دەبێ تەنیا متمانە بە ئێران هەبێ
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی شیعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە "ئەمریکییەکان هەموو کات دژی بەهێزی و دەسەڵاتی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عێراقن و هیچکات نابێ فریوی بزەی ئەوان بخۆن".



بە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنی نووسینگەی خامنەیی دوێنێ یەکشەممە 2016 -12- 11 یەکشەمە لەدیدار لەگەڵ عەمار حەکیمو سەرۆکی ئیتیلافی نیشتیمانی شیعەکانی عێراق و ئەندامانی سەرەکی ئەم ئیتیلافە جەختیان کردەسەر زەروورەتی پاراستن و بەهێزکردنەوەی بنەماکانی ئەم یەکگرتووییە و کردنەوەی باوەشی ئاوەڵا بۆ هەموو ڕەوت و ئیتنیک و مەزەبە جیاوازەکانی عێراق."



خامنەیی یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراقی بە پێشتیوانی لە دەوڵەتە یاساییەکانی عێراق ناوبردووە و بە ئاماژە بە هاوکاریی دەوڵەتی عەبادی لەگەڵ حەشدی شەعبی جەختیان کرد کە "حەشدی شەعبی، یان هێزی جەماوەری دەسکەوتێکی مەزنە بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی عێراق و دەبێ پشتیوانی بکرێت و بەهێزتر ببێتەوە."



ڕێبەری ئێران ئاماژەشیان داوەتە پرسی پێشکەوتن و دەسەڵاتی عێراق و گوتی: "دوژمنانی عێراق و لەوانە ئەمریکییەکان زۆربەی زانایانی ئەم وڵاتەیان تیرۆر کردووە، هەر بۆیە پێویستە زانکۆکان ئاوری زیاتریان لێ بدرێتەوە و گرینگیان پێ بدرێت. و ڕاشیگەیاندووە نابێ ئیتیلافی شیعەکانی عێراق متمانە بە ئەمریکا بکەن."



ڕاشیانگەیاندووە "ئەمریکا بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەکانی، هیچکات بەدوای ئەوەوە نییە کە تیرۆریستان ڕیشەکێش بکات، بەڵکوو لە هەوڵ دایە بەشێکیان بهێڵێتەوە بۆ مەبەستەکانی داهاتوو."




باسنیوز
Top