عه‌بادی: سه‌ركه‌وتن نزیكه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت, سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانیان له موسڵ نزیكه و جه‌ختیشی كرده‌وه, ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ته‌واوی میحوه‌ره‌كان به به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ردوولا باسیان له دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان كرد و هاوكات جگه له مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و هه‌روه‌ك كارته‌ر پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.
K24-
