حه‌شدی شه‌عبی سێ گوندی له‌ رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆل كرد

حه‌شدی شه‌عبی سێ گوندی له‌ رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆل كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین" ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سێ گوندی له‌ رۆژئاوای فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر رزگار كرد.

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گونده‌كانی "ته‌ل غه‌زال، شوێره‌ و ته‌ل ماجان"ی له‌ رۆژئاوای فرۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆل كرده‌وه‌.

یاره‌ڵا وتیشی، ئه‌و هێزانه‌ ئاڵای عێراقیان له‌و گوندانه‌ هه‌ڵكردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی زیانێكی گیانی و مادی زۆریان له‌ دوژمن دا.
PAYAMNER -
Top