دوای بەغدا ئاشتون كارتەر سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات

دوای  بەغدا ئاشتون كارتەر سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات
وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.



کەمێک لەمەوبەر، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە بەغدا ئەنجام بدات.



هاوکات بڕیارە دوای تەواوبوونی دیدارەکانی لە شاری بەغدا، کارتەر و شاندی یاوەری، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
Top