پەرلەمانتارێکی عێراق تیرۆر کرا
رۆژی شەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2016، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە شاری ناسریە دەستڕێژی گوللەیان لە کااروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەبدولعەزیم عەجمان، پەرلەمانتاری عێراق کردووە.
بەهۆی رووداوەکەوە، کە لە رێگای نێوان ناسرییە و بەتحا رووی داوە، عەبدولعەزیز عەجمان و شۆفێرەکەی گیانیان لە دەست داوە.
عەبدولعەزیم عەجمان عەرەبێکی سوننەمەزهەبی خەڵکی شاری بەسرەیە و لە ساڵی 1968 لە دایک بووە. پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هێزە عێراقییەکان (سوننە) بوو.
باسنيوز
