سەرکردەیەکی سەدر: مالیکی ھەوڵی لەناوبردنی ھەماھەنگیی نیوان بارزانی و عەبادی دەدات
بەپێی ھەواڵیکی ماڵپەری سیاسیەی کوێتی، دوای ئەوەی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی بە لاواز وەسفکرد و ھۆشداری لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی مووسڵ داوە، سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدر لەم بوارەوە بەتوندی ھۆشداری دەدات و بە ھەوڵێکی پیلانگێرانە وەسف دەکات.
سەکردەی ڕەوتی سەدر کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت ڕایگەیاند، لە ئێستادا ھەماھەنگییەکی زۆر باش لەنیوان سوپای عیراق بە سەرکردایەتیی حەیدەر عەبادی و ھیزی پێشمەرگە بە سەرکردایەتیی مەسعوود بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا ھەیە، بەلام نووری مالیکی دەیەوێ ئەو ھەماھەنگییە لەناو ببات.
ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی سەدر دەڵێت، ھەڵویستی مالیکی بەرامبەر ئوپەراسیونی موسل و لاوازیی حەیدەر عەبادی و دژایەتیکردنی بارزانی ئاماژەن بۆ ئەوەی کە مالیکی دەیەوێ شکست بە ئوپەراسیونی ڕزگارکردنی موسڵ بھێنیت. ئاماژەی بەوەش کردووە کە مالیکی و ئیتیلافەکەی بوونەتە ھۆی دروستکردنی کێشە بۆ دابینکردنی پشکی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی داھاتووی عێراق و ئەمەش بۆ چەندین مەبەستی سیاسی دەگەڕێتەوە، لەوانە قووڵترکردنی کیشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر.
payamner-
