هێزه عێراقیه‌كان نزیك بونه‌ته‌وه له سه‌نته‌ری شاری موسڵ
سوپای عێراق بەرەو سەنتەری شاری موسڵ پێشڕەوی دەكات، پاش ئەوەی یه‌كه‌ی نۆی زرێپۆش لە باشووری رۆژھەڵاتی موسڵ دەستی بە ھێرشێك كرد بۆ كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشخانەی سەلام.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ جه‌نه‌راڵ عه‌بدول ئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا به ته‌له‌فزیۆنی عێراق رایگه‌یاند سه‌ربازه‌كانیان چوونه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵام و 1.5 كیلۆمه‌تر له روباری دیجله‌وه دووره كه شاری موسڵی بۆ دوو به‌ش دابه‌ش كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به ته‌له‌فۆن رایانگه‌یاند سوپای عێراق گه‌یشتووه‌ته قووڵایی به‌ری چه‌پی موسڵ و نزیكی روباری دیجله بووه‌ته‌وه.
دانیشتووه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی فه‌ڵه‌ستین له به‌ری چه‌پی موسڵ گوتی "شه‌ڕه‌كه زۆر سه‌خت بووه. هێزه عێراقییه‌كان گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئێمه‌یان تێپه‌ڕكرد به‌بێ ئه‌وی بهێنه ناوه. ئێستا ناوچه‌كه‌مان له نێوان روبار و هێزه عێراقییه‌كان ئابڵوقه دراوه".
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسێكی داعش رایگه‌یاند به رێگه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام پێشییان به پێشڕه‌وی سوپای عێراق گرتووه.
سه‌ربازێكی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێشڕه‌وی باشمان كرد".
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وی موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دهستپێپێكرد.
له‌ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی گهڕهكانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و روباری دیجله نێوان هه‌ردوو به‌شی شاره‌كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
payamner-
